غەززە گرێگای خوێناوی سەروەری سیستەمی سەرمایەداری
بۆ ئیسرائیل کێشەی هەنووکەیی ئەوەیە: مان یا نەمان. وە ڕێک بەئەم هۆکارەیە کە هەموو پەردە و داب و نەریتە دیپلۆماتیکەکان لا دەدرێ و دوائامانج ئەبێت به ئامانجی دەستەوبەجێ. کوشتار و ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و پاکتاوی گشتی غەززە کەوتە بەرنامەی کارەوە. رێک سادەلۆکییە کەوا وێنا بکرێ ئەم پاکتاو خوازییە لهم شوێونهوه بوەستێت و نەگاتە کەناری ڕۆژاوای[ڕووباری ئوردن]…. ئەگەر نەکرا بە ڕەوایی مانەوەی خۆ دەستەبەر کەیت، زاڵی و باڵادەستی، ئەم ئەرکەی وەئەستۆ دەگرێت. بۆردوومانی وەحشیانە و جینایەتکارانەی خەڵکی غەززە لە ناخی ئەمەیە کە خوێندنەوەی بۆ دەکرێ.