بەیاننامە بە بۆنەی یەکی ئەیاری ۲۰۲۲
کاتی بەرەوپێش چوون هاتووە داخوازیکاری چیتر تەواو [چارەساز] نییە!
«لە ڕەوتی پەرەسەندنی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری چینێکی کرێکار پێک دێت کە لە ڕووی پەروەردە، فێرکاری و ڕاهاتوویی پێداویستیەکانی ئەم شێوە بەرهەمهێنانە وەک بابەت گەلی بەڵگەنەویست لە یاسا سروشتیەکان وێنا دەکات»
کاڕڵ ماڕکس، کاپیتاڵ
هاوڕێیانی کرێکار، کۆمۆنیستەکان،
پیرۆز بایی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە هەمووتان دەکەین. بڵام ڕێگە بدەن بێ ڕەستەڕازێنی باو سەبارەت بە ستاییشی ئەفسانەیی ئەو ڕۆژەوە، ئەم بۆنەیە بکەین بە بیانوویەک تا بە ڕاشکاوەیی دۆخی هێکجار مەترسیداری ئێستاکە دەگەڵ ئێوە بێنینە بەر باس، بێ پەردە لە بارەی بنچینەترین لاوازیەکانی چینی کرێکار بدوێین و ئەو شتەی کە بە ڕای ئێمە ڕێگە پێشڕەوی پڕۆڵتاریا، نەک بە تەنیا لە ئێران خۆش ئەکات [بەڵکو] بۆ گفتوگۆ بێنینە بەر باس.
هاوڕێیان، ئەو سەردەمەی کە ئێمە تیا ئەژین بێ گومان یەکێک لە هەستیارترین و دابینکەرترین سەردەمە بە درێژایی هەموو مێژوی مرۆڤایەتی. ئەوڕۆ مرۆڤایەتی لە شوێنێک وەستاوە کە بژاردەی ئەمڕۆکەی یان تووشی ڕێگە چەوتی بەرەو لێژیی نشێوی و فەوتانی ئەبات و یان ڕێگە بۆ ژیانێکی پڕ لە سەربەرزی و بەختەوەری خۆش دەکات. لە جیهانی ئەمڕۆکەدا ئیتر هیچ و تەنانەت هیچ شتێک نەگۆڕ و سەقام گیر نیە، بەڵکو هەموو شتێک له حالی گۆڕان [ژێرەوژوربوونەوە] دایە. ئەمە ئاڵوگۆڕێکە کە هەمووی مرۆڤایەتی بە گشت ڕەهەندەکانی لە خۆگرتووە. ئەمە پرسێکە کە هەمووی سیستەمی سەردەمی هاوەچەرخ لە کاتی وەدیهاتنی یەکەمین شارە پێشەنگەکانی گەشەی سەرمایەداری لە وێنیز ڕا تاکوو پێکهاتنی ئیمپڕاتۆریەتی جیهانی هێزە کلۆنیالیستەکان و پاشان تا سازدانی « گوندی جیهانی» سەردەمی گلۆبالیزم بە سەروەری گەورەترین هاوپەیمانی سەربازی مێژوی مرۆڤایەتی بەڕێبەری ویلایەتە یەکگرتۆکان مژاری ئەوە. ئەوەی هەنووکە لە حاڵی یەک لابونەوەیە، نەک بە تەنیا جۆری دابەشکردنی ئەم یا ئەو پشکە لە بازاری جیهانی، نەک بە تەنیا دابینکردنی ئەم یا ئەو جۆرە لە ژیانی ڕۆژانە، نەک بە تەنیا دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ پێکهێنانی ژیانێکی سەقامگیری هاورێک دەگەڵ سروشت و نەک لە دژی ئەو، نەک بە تەنیا شێوەی دابەشکردنی سامانی زێدە بەرهەمهاتوو لە نێوان زۆربەی کۆمەڵ و لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانەوە، نەک بە تەنیا رێخستنی سەرەڕۆیانەی بەرهەمهێنان، نەک بە تەنیا شکڵدان بە پێوەندی گەلێکی نوێ لە دەسەڵات و یەکلایی کردنەوەی پرسی سەروەری کەمینەیەک لە مرۆڤەکان و کۆیلەتی زۆرینەی گەورەی ئەوان، بەڵکوو پرسێکە کە هەمووی ئەم لایەنانە لەخۆ دەگرێ و بەو هۆیەش پرسێکە کە لە یەکاویەکی ئەم ئەو گۆڕەپانه فرەتر ئەروات و هەمووی ئەم سیستەمەی هێناوەتە بەر لێپێچینەوە کە زیاتر لە ۵ سەدەیە بەسەر جیهاندا زاڵ بووە، دەستکەوتگەلێکی مەزن و هاوکاتیش رەنج و خوێن و پیسایی و کارەساتی گەورەتری بۆ مرۆڤ بە دیاری هێناوە. ئەمە ئەو ساتەیە کە ئێمە تێیدا بەسەر ئەبەین. ساتێک کە سەرەتا بە سەرهەڵدانی مەترسیدارترین پەتای دەیەکانی ڕابردوو مرۆڤایەتی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد و ئەوکاتیش کە وێدەچوو ئاسەوەری زاڵ بوون بەسەر ئەم پەتایەدا دەردەکەوت ، مرۆڤایەتی تووشی جەنگێک لە ئۆکرانیا هێنا کە کرایە بە شوێنگەی کۆنترین و قووڵترین ناکۆکییەکان.
ئەمسال لە دۆخێکا بەرەو پێشوازی ئەوەڵی ئەیار دەچین کە لە ناخی چرکەساتێکی مێژوویی-جیهانی دا وەستاوین، و سەرسوڕ هێنەر ئەوەیە کە لە دڵی تەواوی ئەم پێشهاتە سەردەمسازانە دا رێک شوێن پێی هەمان هێز نادیارە کە بە درێژایی ئەم ۵ سەدەی ڕابردوودا پرشنگی لەیەک هەڵوەشاندنەوەی ئەو بازنە مەرگهێنەرهی لەبەر چاوی مرۆڤایەتی دانابوو کە سەرمایەداری بە سەریا داسەپاندبوو. سیستەمێک کە دیالەکتیکی وێرانکەرانەی پێشکەوتنی گشتی مرۆڤ دەگەڵ و بە بەهای کۆڵەواری زۆرینەی کۆمەڵی مرۆڤەکان کە پێکێنەری تەواوی ئەو سیستەمە چینایەتییە بوو، بەو پەڕی کۆتایی خۆی گەیاند. ئەمە هەمان ئارەبانەی جاگرناتی خوای هیندۆکانە کە تەنیا بە سەر کەلاکی باوەرمەندانی بە ئەمەگی خۆی دا بەرەو پێش دەروات.ئەمە سیسەمێکە کە بۆ زیندوو مانەوەی خۆی پێویستی بە پێست فرێدانە و هەر جارێک بۆ ئەو پێست دەهاویشتنە خەریکی لەناو بردنی بەشێک لەو سامانەیە کە دەسکەوتی کار و زەحمەتی بە ملوێن و میلیار مروڤە. هرووژمێک کە تەنیا بە لە ناو بردنی سامانەکان ناوەستێتەوە،[بەلکو] حەشیمەت گەلێکی زۆر لە مرۆڤ بە شەڕ و زوێری تووشی مەرگ و نەمان دەکاتەوە. ئەمرۆکەش هەر هەمان سیستەم کە بە قەپۆزی مەرگاوی خۆی خەریکی هەڵلوشاندنی بەشێکی تری ماجونی هەرمانی خۆی،واتا ژیانی مرۆڤەکان،دەرکەوتوە.
ڕووداوەکانی ئەمرۆی ئۆکرانیا لە ناخی ئەم پێست دەرهاویشتنەیە کە قەڵماون. ئەمەی ئەمرۆ لە ناو شەڕی ئۆکرانیا لە ئارا دایە ململانەیەکی ئاسایی نێوان دوو یان چەند هێزی دژبەر نییە. ئۆکرانیا ئەمرۆ شوێنی سەرهەڵدانی کۆمەڵە ناکۆکی و [دژبەرایەتی] کەڵەکەکراوەی بە درێژایی ۵ سەدەی رابردوو و شوێنگە و ناوەندی چڕ بووونەوەی هەمووی ئەو پرسانەیە کە ڕووبەرووی مرۆڤایەتی بوونەتەوە .هیچ شتێک بە قەرا ئەمە هەڵە نییە کە ڕووداوەکانی ئێستای ئۆکرانیا بە شەڕێکی دوورە دەست فام بکرێت کە کاریگەری لە سەر ژیانی رۆژانە و داهاتووی ئێمە نەبێت. بەپێچەوانەوە، لێکەوتەی ئەو شەڕە ژیانی هەمووی مرۆڤایەتی بۆ ماوەیەیی درێژخایەن دابین دەکات. ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوو ئەدات، ڕاستەوخۆ بەرهەمی چەپەڵی ئەم یا ئەو دەوڵەتی ئەمریکا و ئینگلیس نییە. زیاتر، ئەم پیسی و چەپەڵییەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانی سەرمایەداری خۆی بەرهەمی یاسامەندی پۆڵایینی ئەم سیستەمە زاڵەیە کە وەکوو یاساگەلێکی سروشتی لە رەوتی پەرە و گەشە سەندنی خۆیدا ژینەوەی دووبارەی ئەو دێوەزمەیە بە لە ناو بردنی بنچینە و تان و پۆی کۆمەڵانی مرۆیی دەبەستێتەوە و دەگەڵ خۆی ئەو هێزە چەپەڵ و شەڕ هەڵایسێنەرە پەروەردە دەکات کە وەک جێبەجێ کارانی ئەم یاسا مەرگ هێنەرانە دەر دەکەون.
سەیر ئەوەیە لەم کاتی ئەوها سەردەم سازدا چینی باڵادەست بۆ پاراستن و جێگیر کردنی دەسەڵاتی خۆی، زیاتر لە هەمیشە پشتی خۆی بە پێکهاتە «پێشکەوته خوازە»-کانی خۆی قایم دەکات. بورژوازی بەردەاوم بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەگەڵ دوژمنان و هاوچاوانی خۆی، جا چ کۆنەپەرەست یان شۆڕشگێر، لە هێزی کۆمەڵانی کرێکار و ڕەنجبەری کهلک گرتووه و قوورسایی خوێناوی ئەم پێست فڕێدانەی سیتەمی سەرمایەداریی هاویشتۆتە ئەستۆی ئەوان. وە بۆ بە کارهێنانی ئەم کەرەستەیە بەردەوام پێکهاتەگەلێکی چالاک کردووە و کێشاندوویەتە گۆڕەپانەوه کە خوازیاری زیاترین گۆڕان لە دەرکەوتەکانی سیستەمی زاڵ بوونه بۆ پاراستنی بناغهکانی ئەم. وە لە ناو پەیکرەی چەپ دایە کە پێکهاتەی ئەوها وەدی دێن. ئەمە، لە کاتی ململانەی سەردەمی وەدیهاتنی چینی تازە پێگرتووی بورژوازی دەگەڵ کۆنەپەرستیی دەرەبەگایەتی ئەوها بوو، لە سەر دەمی چڕ بوونەوەی مەترسی شۆڕشی کرێکاریش هەر لەم چەشنە بوو و ئەمرۆکەش بەو چەشنەیەوە بەرەو پێش ئەچێت. بە بێ پشت بەستن بە ژاکوبێنەکان بورژوازی تازە پێگەیشتوو توانای وەگەڕ خستنی کۆمەڵانی سەبارەت بە زاڵبوونەوە بە سەر سەرەڕۆیی ئەوروپییەکانی نەدەبوو، بێ دەرفەت دان بە سۆسیال دێموکراسی خیانەتکار توانای تێکشکاندنی شۆڕشی کۆمۆنیستی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە نەدەبوو و ئەمرۆکەش بەبێ پێکهێنانی چەپ توانای رێکخستنی کۆنەپەرەستایەتی لیبەراڵ-فاشیستی بۆ بهرهنگاری دژمنانی خۆی نەدەبوو و ناشبێت. لە ناو هەموو سەرەکی ترین وڵاتانی سەرمایەداری، ئەمرۆکە چەپ ئەستوونگەیەکی سەرەکی ناوەندە شەڕخوازەکان پێک دەهێنیت. ڕێک ئەوانەی کە لە ساڵانی قەیرانی گشتگیری ئابووری ۲۰۰۸-۲۰۰۹ خوازیاری زیاترین رێفۆرم لە ناو سیستەمی زاڵ بوون بۆ بە هێز کردنی بنچینەکانی دەسەڵاتی چینایەتی خۆیان، جەنگاوەرانی پاراستنی ژینگە و مافی مرۆڤ و زیاد کردنی لانی کەمی کرێی کار و تەندرووستی و پەروەردەی گشتی، ڕێک هەر ئەوانەن کە ئەمڕۆ یا بە ئاشکرا زووڕنای شەڕ دەژەنن یان بە ئاڵای درۆیینی ئاشتی خوازی و دژایەتی دەگەڵ دهسهلات خوازی، ئاڵای بەرگری لە دێمۆکراسی بەرانبەر بە پاوانخوازی هەڵکردووە و کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێشانی بە مەبەستی قوربانی کردنیان لە بەر دەم ئاگری ئەم شەڕە کۆنەپەرستانەی خۆیان بانگهێشت دەکەن. شەڕی ئۆکرانیا بۆتە بە ئامرازێک کە لە دەوری وی ڕیزبەندییەکی هاوشێوە لە هەموو جیهان خەریکی پێکهاتنە و لە ناو ئەو ڕیزبەندییە دا، تێکۆشانی بێگەردانەی چەپ لە شەڕ دەگەڵ«شەیتانە دەسەڵات خوازەکانی مۆسکۆ و پێکەن» و لە خزمەت کۆنەپەرەستی زاڵی ناتۆیی حاشا هەڵنەگرە.
پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە کە چۆن بورژوازی توانای وەی دەبێت و دیسانیش دەستەوداوێنی هەمان ئەو ئامرازانە بێت کە پێشتریش بەکاری هێناون بە ئەمەش دەسەڵاتە خوێناوییەکەی خۆی پاراستووە؟ چۆنە هەر جارێ ئەم هێزە ئەهریمەنییە دەتوانێت ڕۆڵەکانی کۆمەڵی ڕەنجدەران لەیەک کۆبکاتەوە و بەرەو گۆڕەپانی شەڕیان بەرێ بکات؟ مەگەر جگە لەوەیە کە سیستەمی سەرمایەداری بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ئەو هێزەی دەگەڵ خۆی پێکهێناوە کە توانای هەیە بە سەر دیالەکتیکی مەرگهێنەری [نێوان] پێشکەوتوویی و چارەڕەشی سەرکەوێت و بنەوڕایەخی کۆمەڵگایەکی پشت بەستوو بە چەوساندنەوەی چینایەتی بۆ هەمیشە تێک وەپێچێت؟ چۆنە کە ئەمڕۆکە لە ناو ئەم ساتە سەدرەمخوڵقێنەرەدا بە ڕێکەوت رێک ئەم هێزە لە گۆڕەپانی سیاسەتەوە دییار نییە؟
ئەبێت وڵامەکە لە ناو ئەو ڕستانە بدۆزینەوە کە لە سەرەتای ئەم دەقە دا لە ئامۆژگار و هاورێی گەورەی چینی کرێکاری جیهانی باسمان لێ کرد. ئەو هێزەی کە بڕیار بوو گۆڕهەڵکەنی سەرمایەداری بێت؛ پرۆڵتاریا، ڕێک ئەو هێزەیە کە لە ڕەوتی پێشکەوتن و پنج داکوتانی پەیوەندییە سەرمایەدارییەکان لەسایەسەری پەروەردە، ڕاهێنان و هۆگر بوون ئەم پەیوەندییانە وەکوو سیستەمەکی سروشتی پێناسە دەکات و هەر لە چاورچێوەی ئەم پەیوەندییانە دا بە دوای باشتر بوونی دۆخی ژیانی خۆی دەبێت. خەباتێکی هەر ڕۆژەیی کە دەبوایە قوتابخانهیەک با بۆ شۆڕش، بۆتە بە ڕێورەسمێکی ڕووتین و وەگەڕ خراو لە ناخی پەیوەندییە باوەکان و بەم پێوەیەش لە خزمەت پاراستنی سیستەمی زاڵی چینایەتی بە کار دەگیرێت. مادام که سیستەمی زاڵی چینایەتی سەقامگیرە، مادام کە جێگرتوویی چینایەتی کرێکاران لە لایەک و لێکدژێتی [وناکۆکی] ناوخۆیی سیستەمی زاڵ لە لایەکی ترەوە بەڕادەیەک دەرنەکەووتون کە خەبات [و تێکۆشان] بۆ تێکشکاندنی دەزگای ئەهریمەنی دەوڵەتی بورژوایی و سازدانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بخاتە ڕۆژەڤەوە، دەکرێ و دەبێت بۆ پێگەیین بە باشتربوونی ژیان خەبات بۆ داخوازی دیاریکراو دەست پێبکرێت. ئەو داخوازییانەی کە بتوانێت هەرچی زیاتر بەرەبەست بخاتە بەردەم یاساکانی سەرمایەداری و بناغەکانی بهرهوپێشچوونی دواتری چینی شۆرشگێر دابین بکات.
بەڵام تا ئەو خەباتە زیاتر دەخایەنێت، بە هەمان ڕادەش هۆگربوون بە دۆخی زاڵ زیاتر ئەبێت بە شتێکی بەڵگە نەویست و خەبات بۆ گۆڕینی سیستەمی پشتبەستوو بە چەوساندنەوە بۆ داهاتوویەکی دوورەدەست ڕادەگوێسترێت. خەباتێک کە بەر لە هەموو شتێک خەباتێکی سیاسییە و ڕێک لە هەناوی ئەم خەباتە سیاسییەدایە کە بورژوازی وێڕای لایهنی چەپی خۆی ڕووبەڕووی کرێکاران دەبێتەوە و بە وادەی خەڵەتێنەری چاکسازی (رێفۆرم) دۆخەکە و یان تەنانەت بە شۆڕشی سیاسی لە قاڵبی دێموکراسییەوە خەریکی قایم و پتەو کردنی هەمان هێزی هۆگرتوو بە سیستەمی زاڵ دەبێت. لای چینی کرێکار، سیاسەتی کۆمۆنیستی دەخرێتە پەراوێزەوە و بزووتنەوەی داخوازی کارانە خۆی جێگرهوهی شەڕی سیاسی بۆ وەدەسهێنانی دەسەڵاتی سیاسی و لەناو بردنی بنەما ماددییەکانی ستەمی چینایەتی و هەرجۆرە ستەمکاریەک کە لەئەم ڕا سەرچاوەی گرتووە،دهبیت. ئەمە دۆخێکە کە ئەمڕۆ چینی کرێکار لە سەرانسەری جیهانا پێوە گیرۆدە کراوە. دەگەڵ کۆڵ دان بە سیستەمی زاڵ و کوول بوونەوەی لێواری تیژی رەخنەی چینایەتی، هەروەها ئازایی و بوێری دەست بردن بۆ شۆڕش لەناو دڵی چینی کرێکار بارگەی تێکناوە. دەگەڵ وەیکە ئەم چرکەساتەی ئێستا رێک ئەو ساتەیە کە هەم پێویستی بە بە ئازایی و بوێری ئەوهایە و هەروەها خۆی وەدیهێنەری ئەوانهشە. چرکە ساتێک کە ناکۆکی و دژبەرایەتی و کاولکاری سیستەمی جێگیر بە باشترین شێوە دەیخاتە بەرچاو و دەبێت بە دەرفەتێک بۆ سەرکەوتن بەسەر هوشیاری بورژواییدا.
هاوڕێیان، ئەمرۆ ئێتر مانەوە لە ئاست داخوازی کاری دا بەس نییە. ڕادە و پلەی ڕادیکاڵیستی داخوازییەکان جیاوازییەک لەم کارە پێکناهێنێت. ورگی هەراوی بورژوازی توانایی هەیە ڕادیکاڵترین داخوازییەکانی چینی کرێکار دەخۆیدا بتوێنێتەوە. مێژووی چینی کرێکار سەرانسەر شایەتی ئەوەیە: لە داخوازی ڕادیکاڵی کرێکارانی ئەڵمانیا بۆ بەڕێوەبردنی شۆڕایی کارخانەکان کە لە یاسای «شۆڕای کارخانەکان» کرا بە بەشێک لە سیستەم سەروەری چینایەتی، تا دەگاتا پەروەردە و تەندروستی بێ بەرامبەری گشتی کە لە زنجیرەیەک لە وڵاتانی دەوڵەتی خۆشبژیویی سکاندیناڤیا و تەنانەت لە ئینگلستانیش بۆ ماوەیەکی درێژخایەن وەک بنچینەکانی سیستەمی باڵادەست بە فەرمی پێناسە دەکران. ئەگەر پاشەکشە کردن بە بورژوازی لە سەردەمانی هێوری خەباتی چینایەتی لە مەیدانی داخوازیکاری بە هەنگاوگەڵێکی بەرەوپێش ئەژمێر دێن، ئەگەر لەوها سەردەمانێک داسەپاندنی پەروەردەی بێ بەرامبەر و قەدەغە کردنی پەروەردەی تایبەتی و تەندروستی بێ بەرامبەر و قەدەغە کردنی پزشکی تایبەتی و داواکاری تری لەو چەشنە دەتوانن باشتر بوونی بنەڕەتی دۆخی ژیانی کۆمەڵی زەحمەتکێشان بخەنە روو، لە سەردەمانی پشێوی و یەکلاکەرەوەی فۆرماسیۆنی بنەڕەتی چینەکان لە گۆڕەپانی سیاسەت دا، ڕازی بوون بەو چەشنە داخوازییانە و کەمتەرخەمی لە ئاست هەستیارترین ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی جیهانی سەردەم نەک بە تەنیا باشتر بوون بە ئەژمار نایەت، بەڵکوو ڕێک خزمەت کارییە بۆ سیستەمی زاڵ. بە تایبەت ئەگەر ئەم کەمتەرخەمییەش ڕاست یان بە ڕواڵەت بەرامبەر بە هەستیارترین و دابینکەرترین گۆڕانکارییەکانی جیهان بە زمانبازی سەبارەت بە چالاک کردنی «دێموکراسی» و «دێموکراسی شۆڕایی» و «ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ»و هتد...تێکەڵ کرابێت. ئەو زمانبازییەی که ڕوویتری ئەم بێ مەیلییە سیاسیە دەردەخات و وەک ئامێری ڕاگوێزەر چینی کرێکار لە خزمەت بورژوازی بەکار دەهێنێت.گەر بڕیارە بەسەر بێ مەیلی سیاسییەوە زاڵ بیت، ئەبێت ئەم چەشنە ڕستەداهێنەرانە وەک کارگێڕانی چینی سەرمایەدار پێناسە بکرێن و بناسێندرێن.
ئەمڕۆ ناکرێ لە لایەکەوە سەرهەڵدانی نەونازیسمی لە دایکبووی دێموکراسی لە ئۆکرانیا و لە لایەکی ترەوە هەڵکردنی ئاڵا سورەکان لە دۆنباس لەبەر چاو نەگیرێت و بە دەربڕینی داخوازییەکان رازی بیت. ناکرێ ئەمرۆ سەبارەت بەو شەڕەی کە لە حاڵی گۆڕینی مێژووی ۵۰۰ ساڵەی سەرمایەدارییە سەرسارد بیت و تەنیا بیر لە باشتربوونی دۆخی ژیان لە نا ئەو چوارچێوەیەدا بکەیتەوە. ئەبێت لەم شەڕە[بەربەرەکانییە]-دا بەشداری بکرێت و بۆ تێکشکاندنی ئەو کۆنەپەرستییە هەوڵ بدرێت کە شوێنپێ خوێناوییەکەی لە کۆمەڵکوژی سوورپێستان و خۆڵاتیانی ئەمەریکای لاتین و تا کۆمەڵی کۆیلە رەشپێستەکان، لە جەنگەکانی تریاکی چینەوە تا دوو جەنگی جیهانی وێرانکەر و کوشتاری ڤیێتنام و عێراق بەجێ ماوەتەوە. ئەوە کۆنەپەرستییەکە کە لە هەر شوێنێک کە بۆی کراوە لە ناو دڵی چینی کرێکاریش قوربانی ستاندووە و دەستێنێت. لە تیرەبارانی کرێکارانی شیکاگۆ لە ڕۆژی جیهانی کرێکار کە یادهێنەری ئەوە تاکوو کۆمەڵکوژی کۆمۆناردەکانی پاریس.
هاورێیان، بەشداربوون لەو شەڕەدا یەک ئاڵقەی سەرەکی هەڵکوتانە سەر چینی باڵادەستە. لە لایەکی ئەم شەڕە رێک ڕیزێک سەرەی گرتووە کە وەک پارێزەرانی سیستەمی ئێستایی و هۆی چارەرەشی کۆمەڵی زەحمەتکێشانی سەرانسەری جیهان لە هەموو شوێنێک بە هێزکەرەوەی کەمینەی باڵادەستە، کە بەرژەوندی خۆی لە بەردەوام بوونی بارودۆخی باو ئەبینێت و وەک کارگێرێکی ئەو هاوپەیمانییەتە ئەهریمەنی جیهانییە دەردەکەوێت. جیا لەوەیکە لە ناو دەسەڵاتی سیاسی بەشدار بووبێت یان وەک بەرەی ئۆپۆزیسیۆن. لەخۆڕایی نییە کە ئەمڕۆکە لە ئێرانا یەکگرتوویەکی نامۆ نێوان تەواوی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت و خودی حکوومەت لە سەر لاگری کردن لە بلۆکی کۆنەپەرستانەی جیهانی خەریکی پێکهاتنە، لایەنگرییەک کە یا بە ئاشکرا دەردەکەوێت و یان بە باوەرپێهێنان بە کەمتەرخەمی سیاسی بەرامبەر بە ئەم شەڕە یەکلاکەرەوەدا و بێ بایەخ نیشان دانی ئەو. هەمووی ئەوانە هەستیان کردووە کە دەگەڵ بەزینی سەروەرەکانییان ئەستوونەکانی ئەو سیستەمەی کە سەروەت و سامانییان بەوە پشت قایمە، وە لەرزین دەکەوێت. دەزانن کە چیتر ناتوانن بە هێمنی لەو دابەشکارییانە چێژ بەرن کە لەسایەی کار و زەحمەتی کەسانی ترەوە بەرهەم هاتووە و خۆی ئەوانیشی لێ بێبەری کراون.
هاوڕێیان، کاتی ئەو هەڵکوتاندنە گەییشتووە. ئەمڕۆکە کاتی وەی هاتووە کە بۆ کۆمەڵی کرێکاران ڕوون بکرێتەوە کە رەنج و کوێرەوەرییە بێ بڕانەوەکانی دەرەنجامی سروشتی سیستەمی زاڵە. دەبێت بە ئاشکرا و بێ هیچ خۆپارێزییەک ئەوە ڕابگەیێندرێت کە بۆ لەناو بردنی ئەم سیستەمە زاڵە و گۆڕینی دەگەڵ سیستەمەکی مرۆیی، ئەبێت ئامرازە ماددیهکانی دەسەڵات لە چەنگ چینی باڵادەست دەر بکێشرێت. ئەمڕۆکەو لەژێر بارگرانی هەڕەشەی ڕوو لە زیادبوونی بڵاوبوونەوەی جەنگی ئۆکرانیا بۆ جەنگێکی گشتگیر ئەشێت بگووترێت کە ئەو شتهی که پترلە هەمووکاتێک بۆتە پێداویستییەکی دەستەوجێ، پەک خستنی چینە باڵادەستەکانە.
با وتەکانمان بۆ جارێکیتر دەگەڵ هاوڕێ و ئامۆژگاری مەزنی چینی کرێکار کۆتایی بێنیین:
بەو ڕادەیەی کە چەوساندنەوەی تاک بەدەست ئەوی ترەوە وەلا بنرێت، چەوسانەوەی نەتەوەیەک بە دەست نەتەوەیەکی دیکە وەلادەنرێت. دوژمنایەتی نەتەوەکان دەگەڵ یەکتر دەگەڵ لە ناوچوونی دژایەتی چینایەتی نێو نەتەوەکانە کە لە ناودەچێت.
بەردەوام بێت ڕۆژی جیهانی کرێکار
بژیت کۆمۆنیسم