بۆریس رۆژین بلاگێری روس بەشێک لەم وتانەی بڵاو کردەوە کە لیۆنەل زینسۆ ،سەرۆکی پێشووی کۆماری ئەفریقایی "بێنین" لەپەیوەندی ڵەگەڵ قەیرانی ڕوسیا و رۆژئاوا دا دەری خستوون.
وتەگەلێک کە سەرەڕای کورتی و پوختەییان هەڵگری ئەو راستیە مێژووییە گرینگانەن کە مافیای ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا یا سەرپۆشی لەسەر دادەنێ و یا بە بەراوەژوویی دەریاندەخات. زینسۆ هەروەها باس لەوەش دەکات کە دەرئەنجامی کاولکاری ئەم قەیرانە بۆ سەر ئەفریقا چ دەبێت.ئەو دەڵێت :
" ئێستاکە بەردەوام گوێبیسی داکێڵانی[بایکۆت] دژە روسییەوە دەبین، نەوت و گاز و شتی تر. ئەرێ دەزانن ئەم قەیرانە وەک نموونە بۆ سەر ئەفریقا چ واتایەکی هەیە؟ ڕوسیا گەنم و گەنمەشامی ئێمە دابین دەکات. لۆجستیکی ئەوەش بە تەواوی لە دەریای رەشەوە تێپەر دەبێت. جیهانی ئەفریقی بە دیتنی ئەوشتەی کە روویئەدا بە هۆی ترس لێ نیشتووییەکی زۆرەوە رەقهەڵهات. ترساو لە هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا.ئێوە ناتوانن ئەفریقییەکان بە چیرۆکەکانتان سەبارەت بە دێمۆکڕاسی بکڕنەوە.ئەمانە تەنیا بۆ ئێوە ئەفسانەی دڵڕفێنن کە بە کەلکی بە کارهێنانی ناو خۆیی دێت.زۆربەی شارهزایانی ئەفریقی لە یەکییەتی سۆڤیەتەوە ڕاهێندراون و بوون بە دۆکتور و ئەندازیار و فڕۆکەوان و وانەبێژ و بیرمەند. ڕووسەکان تەنیا ئەورووپییەک بوون کە لە ئەفریقا خەریکی سڕینەوەی کلۆنیالیزم بوونە و ئەفریقاش ئەوەی لە بیر ناچێتەوە.بە هەمان شێوە کە دڵڕەقی ئەورووپییەکانیان لە بیر ناچێتەوە. گەر سرنجتان دابێت وڵاتانی ئەفریقی پاڵپشتی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئیدانە کردنی ڕووسیاوە نەکرد. ئەوان هیچ کات پشتیوانی لە بڕیارنامەیەک لە دژی ڕووسیاوە ناکەن.
ئەمە ئاوێتەی[ژیانی] هەر ئەفریقییەک بووە کە :
رووسیەکان دەگەڵ خۆیان بەختەوری دەهێنن.کەواتا هەر بیریشی مەکەنەوە. ئەمە بابەتەکی نەگۆڕە.
هەمووی ئەفریقا خەریکە کۆماری ئەفریقای ناوەندی و [کۆماری] مالی چاودێر دەکات. ئەو کارەی کە ئەورووپییەکان بۆ ماوەی دەیان ساڵ بۆیان نەکرا، ڕووسەکان بە یەک سالیان کرد. پێشتر لەناو کۆماری ئەفریقای ناوەندی تەنیا [دەستە]چەکداران هەبوون، ئێستاکە ئەوێ دەوڵەتێکی راستەقینەی هەیە.
ئاگادارم کە ئێستا لەم هۆڵەدا نوێنەرانی سیاسی و فەرمانبەرانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەشی لێیە. من داوا لە ئێوە دەکەم، لە دیپڵۆماسی فەڕانسە داواکارم: بە زووترین کات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانتان هەول بدەن. گەر ئەم گرژییە تا مانگێکیتر کۆتایی پێ نەیەت ئەفریقا بەرەو ڕووخان دەڕوات.
بۆ ئێوەیە کە پرسی وزە بژاردەی سەرەکیتانە. لە نالەبارترین دۆخدا ئیوە گەرمای کەمتر و ئۆتۆمبێلی کەمترتان دەبێت و ئێمەش دەگەڵ برسییەتی لە ئافریقا ڕووبەڕوو دەبینەوە.گوێ ڕابگرن،قەیران لەناو ئەفریقا تێکشکانی ئەورووپای لێدەکەوێتەوە.
بەسەر خۆتان دابچنەوە، بەدوای ڕێکارە سیاسییەکان بن و لەبیرتان نەچێت کە وڵاتانێک وەک هیندستان و چین پشتگیری لە ڕووسیا دەکەن.ئەفریقا پشتیوانی لە ڕووسیا دەکات.
من باس لە دێموکڕاسی ناکەم و ئێوەش ناتوانن بە نوقڵی نەهامەتی ئۆکڕاینا ئازارم بدەن و داواکاریی مرۆڤایەتیم لێبکەن. دێموکڕاسی ئێوە ئیشی تایبەتی خۆتانە.ئێمە پێویستمان بە جێبەجێ کردنی بیڕۆکەکانی ئێوە سەبارت بە شێوە ژیانی ئەفریقاییەکانەوە نییە.
جارێکی تر! بەدوای رێککەوتن بن، لێگەڕێن با دێموکڕاسی کارا بێت. کات لە دژی ئێمەیە. ئێمە تەنیا ۳۰ ڕۆژمان هەیە. سی ڕۆژ نەک زیاتر."
وێنەکە تراژیکە. تراژێدیایەک لە چەشنی سۆنامییەکی مەترسیدار کە خەریکە نزیک ئەبێتەوە لە قاڕەیەک. سۆنامییەک کە بەرپرسەکەی هەمان ئەم هێزانەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج سەدە خەلکانی ئەو قاڕەیەیان بە یەخسیر گرتووە و سەختترین و بەئازارترین چارەنووسیان بۆ دەست نیشان کردبوون. هەر ئەوانەی بێشەرمانە خۆیان کۆمەڵگای جیهانی ناودێر دەکرد.
ئەو کەسەی کە بە هەر چەشنە فێل و دەلەسە و بیانوویەک پاکانەی ئەو هێزە ئەهریمەنییە دەکا و دەمی تیژی رەخنە بۆ سەر ئەو هاوپەیماییەتە شوومە کول دەکات یا بێ شەرمە یاکوو لە ڕادەبەدەر گەمژەیە. لیۆنەل زینسۆ داوا لە دیپڵۆماتە فەڕەنسییەکان دەکات کە بۆ پێشگیری لەم کارساتەی کە خەریکە ئەفریقای دادەگڕێ ڕوو بکەنە دیپلۆماسی. ئەو ئاواتە بەڵام تەنیا کاتێک وەدی دێت کە لمبۆزی ئەم سەگەڵە هارانە لە خاک وەردرێ. چ لە مەیدانی شەڕی ئوکراینا بێت چ ڵە ناو پانتایی بیروڕای گشتی.
کۆمۆنیستەکان بۆیان نییە و نابێت لەم کاتەدا وەک بینەرێکی پێشهاتەکان بمێننەوە. ئەوەی ئەمڕۆ خەریکە سەقامگیر دەبێت پێگەی دواڕۆژی ئێمەش دیاری ئەکات. کات، کاتی هەوڵ دان و تێکۆشینەکی زیاتر لە هەمیشەیە بۆ داکووتانی گورزێکی کوشندە بۆ سەر دوژمنی سەرەکی بەختەوەری مرۆڤ. بۆ سەر پەیمانی ترانس ئاتلانتیک بە رێبەرایەتی ئەمریکا ، ئەم قەڵای راستەقینەی کۆنەپەرەستی هاوچەرخ.
بەهمهن شهفیق
25ی مارسی 2022