سکات ڕیتێر ئەفسەری پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا و پشکێنەری کاروباری نیزامی ڕێخراوەی نێو نەتەوەیی لە عێراق لەم دەگمەن نیزامیە ئەمریکیانەیە کە سەبارەت بە لێکدانەوەی دۆخی ئۆکڕاینا دەڕوانێتە خۆی پێشهاتەکان نەک ڕاگەیاندراوەکانی ناوەندی فەرماندەریی سوپای ئۆکراینیا و پڕۆپاگاندای گوێ کپێنەری ئەمپرایاتوریەتی میدیاکانی رۆژئاوا کە هەموو سات ڕوسیای لە حاڵی شکستێکی گراندا وێنا دەکەن و وێدەچێ بەردەوام لە ژێر زەبری قارەمانەکانی ئۆکڕاینیا دانە، ژێنەڕاڵەکانیشی یەک بەدوای یەک لە کیس ئەدا، توانای پێشڕەوی نیە و تەنانەت توانای دابین کردنی تەقەمەنی و بژیوی سەربازەکانیشی نیە. وێنایەکی بەراوەژووی دور لە راستی کە تەنانەت کۆماری ێیسلامی ئێرانیش بە چڕی دووپاتەیان ئەکاتەوە.ئەمە هەڵبەت نیشانەی نەزانی نییە و سەرچاوەکەی مەبەستگەلی دیکەیە کە تایبەت بەئەم یاداشتە نییە. ێەم یاداشتە تایبەتە بە دەنگدانەوەی باسێک کە دوێنێ ۲۹ی مارس لە لایان سکات ریتێر کە بە شێوەی ڕشتۆیەک لە تویتەر بڵاو کرایەوە. با پێشەکی بەیەکەوە ڕشتۆکە بە تواوی بخوێنینەوە:
"1-شەڕی تیری گەورە شیکردنەوەیەکی بنەڕەتی
بۆ هەمووی ئەوکەسانەی کە پاشی هەواڵە تازەکان سەبارەت بە «گۆڕینی ستراتیژی» ڕوسیا سەریان سووڕماوە یان ئەموانەی کە یۆنیفۆڕمەکانیان بە بۆنەی بەشداری لە نەمایشی سەرکەوتنی ئوکرانیا لە کێیەڤ، تۆزتەکێن دەکەن، پێویستە بنەمای سەرەکی چەمکەکانی سەربازی بناسن
2-شەڕی مانۆڕی(شەڕزمە) خاڵێکی کاریگەڕە بۆ دەستپێکردنی جەنگ. سەرنج بدەن کە ڕوسیا "ئۆپڕاسیۆنی تایبەتی نیزامی" خۆی بە ڕادەیەکی زۆر کەمتر هێزی مرۆیی- ۲۰۰ هەزار هێرشبەر بەرامبەری ۶۰۰هەزار بەرگریکار(لەوانەیە زیاتر لەوەش)- دست پێکرد. بەم پێیەوە شەڕێکی درێژخایەن لە سەرەتاوە بژادەیەک نەبوو. سەرکەوتنی ڕوسیا پێویستی بە مانۆر بوو.
3- شەڕی مانۆڕی زیاتر دەروونییە تا فیزیاییو چڕبوونەوەی زیاتر لەسەر ئاستی ئوپراسیۆنەکاندایە نەک تاکتیکی. مانۆر جموجۆڵی ڕێژەدارە[نسبیە] : چۆنیەتی جێگیرکردنی هێزی خۆیی لە ئاست رێژەی هێزی دژبەر، مانۆری ڕوسیا لە سەرەتا قۆناغی ئوپڕاسیۆنەکەیدا بۆپاڵپشتی[ئوپراسیۆنەک] بەڕێوەچوو.
4- ڕووسەکان پێویستیان بەوە بوو کە مەیدانی شەڕ بە ئارەزووی خۆیان شکڵ بدەن. بۆ گەییشتن بەئەم [مەبەستە] ئەوان دبووایە بە باشی ئاگاداری وەی ببان کە ئوکڕاینا چۆن هێزە لێهاتووەکانی لە بواری چەندێتی جێگیر کردوون تا بتوانن لەڕێگەی هێزی بچووکتر بە باشترین شێوە یەم ئامانجە بپێکن.
5- لە ڕوانگەی ستراتیژێکەوە بۆ ئاسانکاری توانای مانۆڕی لە نێوان بەرەکانی شەڕ لە باشوور و ناوەند و باکوور ، ڕووسیا پێویستی بەوەی بوو پردێکی[کۆریدۆر] زەوینیلە نێوان کریمە و ڕوسیا پێک بهێنێت. بۆئەم مەبەستەش داگیرکردنی شاری کەنارئاوەیی ماریۆپۆل پێویست بوو.ڕوسیا ئەو ئەرکەشی بەجێ گەیاند.
6- لەم دۆخەدا کە ئەو ئۆپڕاسیۆنە لێکپێچراوەیە دەردەکەوت ڕوسیا پێویستی بەوە بوو ڕێگری لە ئوکراینا بکات سەبارەت بە بەکارهێنانی[مانۆر دان] ئەو هێزانەی کە لەباری چەندێتی زیاترن و ئەگەری تێکدانی ئۆپراسیۆنی ماریۆپۆلیان هەیە. ئەم شتە پێداویستی بە بەکارهێنانی چەندەها ئۆپراسیونی پشتگیرانەی ستراتەژیک هەیە: خەڵەتاندن، پێشگرتن و قووڵ کردنەوەی هێرش.
7- واتای یەک [ئۆپراسیۆنی] فریو سادەیە: هێزێکی نیزامی بە مەبەستی خەڵەتاندنی دوژمن و دان پێهێنانی ئەوان بە تەرخان کردنی هێزەکانیان بۆ بەرەنگار بوونەوە ڵەگەڵ ئەو پێشهاتانەی[هێرش] کە یان ئەگەری ڕوودانییان هەیە یان لە ڕاسیتیا ڕووئەدەن ، لە حاڵی ئامەدەکاری بۆ هێرش بردنە سەر شوێنی دیاریکراو دەبیندرێن یا لە ڕاستیدا هێرشێک بەڕێوەدەبەن.
8- بە کارهێنانی فریو دەوری گرینگی لە ئۆپراسیۆنی گەردەلولی بیاباندا(شەڕی کەنداو دوای داگیرکردنی کووێت) هەبوو. بەم جۆرە کە هێزی دەریایی-زەوینی [ئەمریکا] کەناراوەکانی کووێتیان خستە ژێر هەڕەشە و عێراقیان ناچار بە بەرگری لە پەلامارێک کرد کە هەرگیز ڕووینەدا، لەبەرامبەر، لەشکری سوارەی ژمارە 1 لە ڕاستیدا هێرشی کردە وادی[دۆڵی] ئەلباتین تاکوو پاراستنی کوماری [عێراق] لە جێوە بزمارڕێژ بکات.
9- ڕووسەکان لە ئوکراینا بە بەفراوانی فریویان بە کار هێنا. بە هێزەکانیی دەریا-زەوینی لە ئودێسا و بێ جووڵە کردنی هێزەکانی ئۆکراینا لەوێ و ئوپراسیۆنەکی فریوی [ساختەیی] گەورە بەرەو کیێڤ و وێڕای ناچار کردنی ئۆکرانیا بۆ بەتوانا کردنی هێزەکانی خۆی لەو ناوچەیە. ئۆکڕانیا هیچکات نەیتوانی ڕەوتی بەهێز کردن هێزەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵات جێبەجێ بکات.
10- ئۆپڕاسیۆنی پێشگیرانە Fixing operations هەروەها گرینگ بوو. ئۆکرانیا 60 بۆ 100هەزار هێزی لە ڕۆژهەڵات لە بەرامبەری دۆنباس بەیەکەوە کۆ کردبۆوە. ڕووسیا هێرشێکی بەربڵاوی جێگیرکاری کە بۆ ئەم مەبەستە داڕێشترابوون کە هێزە لێهاتووەکانی پێوەسەرقاڵ بکات تاکوو توانای مانۆر دانییان بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنەکانی دیکەی ڕووسیاوە لێبستێنێتەوە.
11- لە نێوان شەڕی گەردەلولی بیاباندا دوو لەشکری هێزی دەریایی فرمانی هێرشێکی پێشگیرانەی هاوشێوەیان بە دژی عێراق لە مەودای درێژایی سنووری کووێت-عەرەبستان پێگەییشت ، بە نیازی پەک خستنی هەندێکی زۆر لەو هێز و تەقەمەنیەی کە نەکرا بەرامبەر بە هێرشە سەرەکێکەی ئەمریکا لە خۆرهەڵات بە کار بهێن.
12- هێرشی پێشگیرانەی ڕوسیا، کۆجێگری گرینگی هێزەکانی ئۆکرانیایان لە ڕوژهەڵات لەجێوە بزمارڕێژ کرد و ئەوانیان لە ماریۆپۆل دوورخستەوە ، کە داگیرکرا. ئۆپراسیۆنی پشتگیری کردن لە کریمە دژی خێرسۆن دەربازگەی زەوینی بۆ ڕوسیا فراوان کرد. ئەم قۆناغە ئێستاکە جێبەجێ بووە.
13- ڕووسیا هەروەها داخلی کەمپەینی هێرشبەریەکی ستراتیژیکی قووڵ بوو کە بۆ ئاڵۆزی و لەناو بردنی لۆجستیکی ، فەرماندەیی و ڕێنوێنی و هەروەها هێزی ئاسمانی و هێزی بەرگری دوورهاوێژ داڕشترابوو. سووتەمەنی و تەقەمەنی لە ئۆکڕاینا خەریکە خڵاسی دێت ، توانای ڕێکخستنی جموجۆڵی نییە و هێزێکی بەرچاوی ئاسمانی نەماوە.
14- ڕووسیا خەریکی نەوژەن کردنەوەی جێبەجێکاری هێزەکانییەتی سەبارەت بە ئوپڕاسیۆنی هەڵخەڵەتاندنە لە باکووری کیێڤ و ناردنی ئەوان بۆ سەر ئەم شوێنەی کە دەتوانن پشگیری لە دواقۆناغی ئۆپراسیۆنەکە بکەن، بە واتا رزگارکردنی دۆنباس و تێکشکاندنی هێزی سەرەکی ئۆکرانیا لەو ناوچەیە[ڕۆژهەڵات].
15- ئەمە شەڕێکی کلاسیکی مانۆڕییە. ئێستا ڕوسیا ئۆکرانیای لە باکوور و باشوور دەوەستێنێ و هێزە سەرەکیەکانی خۆی لە ڕێگەی [پێوەست بوونیان] بە یەکینەکانی باکوور ، هێزی چەکدارانی دەریایی و ئەو هێزانەی کە دوابەدوای گرتنەوەی ماریۆپۆل رزگاریان هاتووە بەهێز کراوە، بەدوای گەماڕۆدان و تێکشکاندی 60هەزار هێزی ئوکراینی نیشتەجێ لە ڕۆژهەڵاتەوە.
16- ئەم شەڕی تیری گەورە لە باشترین شێوازی خۆیدایە، ئەو شتەی کە ئەمریکیەکان پێشتر دەیانزانی بەڵام لە کێو و بیابانەکانی ئەفغانستان و عێراق لە بیریان چۆوە. ئەوە ڕوونی دەکاتەوە کە چلۆن 200هەزار ڕووسی توانیان شکست بە 600هەزار ئوکرانیایی بهێنن. وانەی سەرەتایی شەڕی مانۆڕی ، بە شێوازی ڕوسی لێرەوە کۆتایی پێدێت.
ریتێر ڕشتۆی سەرەوەی بۆئەو بەردەنگانە نووسیوە کە بە هۆی گووشاری گۆرانکارییەکان تووشی سەرلێشێواوی بوونە یا فریوی زانیاری بەدرۆیان خواردووە. دەگەڵ ئەوەیکە ئەم شیکارییانەی کە باسی لێکرا بە بنەڕەتییان دەزانێ بەو حاڵەشەوە هەندێک چەمک بکاردەگرێ کە لە ئاستی سەربازێوە واتای جیاوازیان لێدەکەوێتەوە تاکوو لە ئاستی سیاسەت. به دەسپێک لە تێڕوانینی تێرمۆلۆژیای ململانەی سیاسی ناکرێت بە ئاسانی ئەم چەمکانەی بریتی لە سێ ئاستی ئوپڕاسیۆن، تاکتیکی و ستراتیژیک لە ناو گۆڕەپانی شەڕەوە تێبگەی. لەم گۆڕەپانەدا هەرکام لەو چەمکانەی سەرەوە واتای جیاواز لەخۆ دەگرن کە تێگەییشتن لەمانە زیانیاری قووڵتری لە سەر ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکان لە کاتی شەرەکاندا دەخوازێت. جگە لەمانەش ، ڕشتۆی سەرەوە تاڕادەیەک تەنانەت بۆئەو کەسانەش کە بە تەواوی ئاگاداری چەمکە نیزامییەکان نینە وێنایەکی ڕوون دەردەخات.
سکات ریتێر هەڵبەت بە تەنیا چاوەدێرێک نییە کە ئەو تاکتیکانەی ئەڕتەشی ڕووسیا بەکاری گرتوون لە ڕێزەی نموونەی هەرەسەرکەوتۆکانی مێژووی جەنگەکانی هاوچەرخ پێناسە دەکەن. دەگەڵ لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی هەموو تایبەتمەندێکانی دیکەی ئەو گۆڕانکارییە قووڵانەی کە لەماوەی شەڕی ئوکراینا خەریکە دەقەڵمێن ، ئەشێت خوێندنەوەی دەرسەکانی نیزامی ڕووداوەکە بخرێتە ڕۆژەڤی کۆمۆنیستەکان. لە مەیدانی شەڕی ئوکراینا ، ئەگەر نەڵێین باشترین، یەکێک لە باشترین ئەرتەشەکانی جەنگی لە جیهان ڵە حاڵی نەماییش کردنی شەڕێکی مۆدێرنە کە جیاوازی لەگەڵ تەواوی شەڕەکانی دیکەی دوای شەڕی ساردەوە هەیە. پێویستە بە وردی ئەم جەنگاوەرییە فام بکرێت. پڕۆڵتاریای سەرکەوتووی داهاتوو بە چڕی پێویستی بەئەم دەرسانە دەبێت.
لە کۆتاییدا ئەمەش لای من ڕوون نییە کە بۆچی سکات ریتێر شەڕی ئوکڕانیای بە شەڕی تیری گەوره big arrow war ناودێر دەکا ، لە گەڕان بەدوای هۆکارەکە تووشی نموونەیەک لە شەڕی دووھەمی تریاک (1857) لە چین دبین کە بە هۆی شوێنی دەسپێکی شەڕ لە کەشتییەک [ئینگلیزی] ڕا بە ناوی arrow بوو، ئەو شەڕیش بەناوی arrow war ناودێرکرا. دڵشاد دەبین ئەگەر کەسێک بۆ ڕوون بوونەوەی ئەم واتایە یارمەتیدەر بێت.
بەهمەنی شەفیق
30 یەمی مارسی 2022